به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به هۆی دژایه‌تی سیاسی له‌گه‌ڵ ڕژیم، هه‌موو وتوبێژه نه‌هێنییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ڕاگرتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو پرۆسه‌كانی پیتاندنی ئۆرانیوم ڕابگرێت، چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سنووردار بكاته‌وه و كۆتایی به هه‌موو پشتیوانییه‌كانی له گروپه میلیشیاكانی ناوچه‌كه بێنێت. له هه‌مان كاتدا ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی سپای پاسداران ڕایانگه‌یاندووه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ڕێككه‌وتننامه‌كانی سه‌باره‌ت به سنووردار كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆمی په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام ئا‌مریكا ئاماده‌ی ڕیككه‌وتن نییه و ده‌یه‌وێت به ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ته‌سلیم بێت.
