ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چه‌ندین ته‌حریمی نوێ له سه‌ر به‌رپرسان و ڕێكخراوه جیاوازه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن وه‌زیرانی وڵاتانی یه‌كێتی ئۆروپاوه په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، “ئێسكه‌نده‌ر مۆئمنی” وه‌زیری ڕژیم، “محه‌ممه‌د موه‌حدی ئازاد” دادستانی گشتی، “مه‌جید فهیزجهعفهری” به‌رپرسی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی گشتی، “ئه‌حمه‌دعه‌لی فه‌یزوڵڵاهی” فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سابرینی سپای پاسداران، ” ئیمان ئه‌فشاری” دادوه‌ری لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی ڕژیم، “عه‌لی عه‌بدوڵڵاهی عه‌لی ئابادی” فه‌رمانده‌ی باره‌گای ناوه‌ندی خاته‌مولئه‌نبیا و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن یه‌كێتی ئۆروپاوه گه‌مارۆ دراون و هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو داراییهكانیاندا گرتووه.
