ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئۆروپا به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یاننامه پشتیوانیان له تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی پشتیوانی وڵاتانی ئۆروپا له ئه‌و بڕیاره، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئۆروپا ژماره‌یكی زۆر ته‌حریم به سه‌ر ڕژیمدا ده‌سه‌پێنن، قه‌رده‌غه‌ی هاتوچۆی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ وڵاتانی ئۆروپا ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها داراییه‌كانیان بلۆكه ده‌كه‌ن. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له دژی خه‌ڵكی ئێران كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام داوه و پێویسته جه‌نایه‌ته‌كانی وه‌ڵام بدرێته‌وه.
