له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عراق به شێوازێكی به‌رچاو به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ته‌حریم بكرێت.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وڵه‌تی داهاتووی عراقدا به‌شداریان هه‌بێت، سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌و وڵاته به تەواوی ته‌حریم ده‌كرێت و هه‌روه‌ها داراییه‌كانی سنووردار ده‌كرێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌ڵبژاردنی “عه‌دنان ئهلفهیحان” له فه‌رمانده‌كانی سه‌ره‌وه‌ی “عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق” وه‌كوو جێگری به‌رپرسی پارله‌مانی عراق، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانی عراق و ده‌وڵه‌تی ئامریكای به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز كردووه‌ته‌وه.
