به وته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی ئا‌مریكا، به مه‌به‌ستی دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ٧ هه‌زار چه‌كداری داعش و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ عراق ده‌ستپێكردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی “سێنتكام”، تاكوو ئێستا لانیكه‌م ١٥٠ چه‌كداری داعش كه له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه جیهادییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، بۆ عراق ڕاگوێزراون و له ڕۆژانی داهاتوودا تا ٧ هه‌زار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بۆ عراق ڕائه‌گوێزن. له به‌رده‌وامی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گوشار بۆ سه‌ر ئه‌و كامپانه‌ی كه داعشی تێدا ڕاگیراوه و هه‌روه‌ها مه‌ترسی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له نێو گرژی و ئاۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وام ئه‌بێت.
