به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ده‌وڵه‌تی سوئیس به هۆی پشتیوانی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كه‌ناڵی جه‌زیره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به به‌رفراوانی هه‌واڵی هێرشه‌كانی ئه‌و گروپانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به شێوازێكی ئاشكرا پشتیوانی له ئه‌و هێرشانه كردووه. ده‌وڵه‌تی سوئیس له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تانی جهان دژ به زیندوو بوونه‌وه‌ی گروپه جیهادییه‌كان له سووریا و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به مه‌به‌ستی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه و پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كردووه.
