به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك و گه‌نجانی تێكۆشه‌ر له شاره‌كانی ئامه‌د، دهۆك، هەولێر، سلێمانی و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی باشوور و باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین ڕێپێوانیانوەڕێخست و ته‌نانه‌ت له شاری هه‌ولێر ئاڵای توركیایان له سه‌ر باڵیۆزخانەی ئه‌و وڵاته هێناوه‌ته‌وه خواره‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌ران له باكووری كوردستان سنووریان تێپه‌ڕاندووه و به‌شداریان له شه‌ڕی پاراستنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوی كوردستان كردووه.
