کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر زیندانه‌كانی ڕه‌قه‌

هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر زیندانه‌كانی ڕه‌قه‌ 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی گروپی ته‌حریرئه‌لشام هاوكات له‌گه‌ڵ گروپه‌ جیهادییه‌كانی دیكه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی سووریا و توركیاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێن، به‌ مه‌به‌ستی ڕزگار كردنی به‌ندكراوانی داعش، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر زیندانی شاری ڕه‌قه‌.

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا لانیكه‌م ١٥٠٠ كه‌س لەتاوانبارانی داعش و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ زیندان ڕزگاریان بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیندوو بوونه‌وه‌ی گروپی جیهادی داعش له‌ كوردستان زۆرتر ده‌كاته‌وه‌. شایانی باسه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌و گروپانه‌، ئه‌رته‌شی توركیا زیندانیئه‌قتای ڕه‌قه‌ی بوردومان كردووه‌ و هه‌وڵی ئازاد كردنی چه‌كدارانی داعشی داوه‌.