ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی ئازادیخواز له شاری به‌رلینی ئاڵمان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتیان له ئێران و كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ناڕازیان‌و هه‌روه‌ها شاره‌دنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ڕۆژه هێڵی ئینته‌رنێتی جیهانی له سه‌ر هاووڵاتیان داخستووه و گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر ناڕازیان. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك، به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی.
