کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بانگهێشتی عه‌باسی عه‌راقچی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بانگهێشتی عه‌باسی عه‌راقچی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بانگهێشتیعه‌باس عه‌راقچیوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری بۆ فۆرومی داڤۆس هه‌لوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،عه‌باس عه‌راقچیبه‌ شێوازێكی نه‌هێنی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بانگهێشت كرابوو، به‌ڵام به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چالاكوانان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاماژه‌یان به‌ كوژرانی هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، بانگهێشته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ هۆی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌ ئێران، چه‌ندین گه‌مارۆ و سنووردار كردنه‌وه‌ی نوێ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.