به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، چه‌كدارانی ته‌حریرئه‌لشام كه پیشووتر “ئه‌حمه‌د شه‌رع” سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانی داعشییه‌كان له شاری ڕه‌قه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، لایه‌نگه‌رانی داعش به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یاننامه داخوازی له تۆڕه كۆمهڵاتیهتییهكان، داوایان له چه‌كدارانی ته‌حریرئه‌لشام كردبوو كه به مه‌به‌ستی ئازاد كردنی پاشماوه‌كانی داعش له سووریا، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و زیندانانه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانی چه‌كدارانی داعشی تێدا ڕائه‌گرن. ڕۆژی دووشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له شاری ڕه‌قه، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانی ڕه‌قه و هه‌وڵی ئازاد كردنی پاشماوه‌كانی داعشیان داوه. شایانی باسه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و یه‌كێنه‌كانی پاراستنی ژنان، به توندی وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و هوشدایان داوه كه حكومه‌تی كاتی سووریا ده‌یه‌وێت داعش له سووریا زیندوو بكاته‌وه.
