به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری له ڕاپەڕینهوهی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان ڕۆژانه ژماره‌ی هێزه‌كانی له ناوچه جیاوازه‌كان زۆرتر ده‌كاته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری تاوانباری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران كه دان به‌وه دا بنێن كه ڕۆڵه‌كانیان ئه‌ندامی به‌سیجی سپای پاسداران بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به بێڕێزییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه. شایانی باسه سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕێگری له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك، ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی پارێزگاكانی سیستان و به‌لوچستان، سنه، كرماشان، ئیسفه‌هان و هه‌روه‌ها چه‌ندین پارێزگای دیكه كردووه و به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان هه‌وڵ ئه‌دات كه جه‌وی ناڕه‌زایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا كه‌متر بكاته‌وه.
