ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، به توندی ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی ڕژیم دژ به خۆپێشانده‌رانیان كرد و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به عه‌له‌نی مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كردووه، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ كاردانەوهیهكی به‌رچاویان نه‌بووه و به ته‌نیا له وتندا جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان مه‌حكوم كردووه. له به‌رده‌وامی ئاكسیۆنهكهدا به‌شداربووان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و چالاكییه‌كانیان.
