به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كه‌ناڵی لایه‌نگه‌رانی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك داخوازیان له چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا كه پشتیوانی توركیایان هه‌یه كردووه كه به‌ندكراوانی داعش له زیندانه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕزگار بكه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له به‌رده‌وامی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتی سووریا كه پشتیوانی چڕیان له لایه‌ن ڕژیمی توركیاوه هه‌یه، شانه نووستووه‌كانی داعش له سووریا دیسان سه‌ریان هڵداوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ته‌حریرئه‌لشام” كه پێشووتر “محه‌ممه‌د ئه‌لجۆلانی” سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، ئێستا بووه‌ته لایه‌نی سه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ئه‌و گروپه جیهادییه به چڕی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێت. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا، ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوایك كوردستان سه‌باره‌ت به مه‌ترسی دیسان سه‌رهڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه هوشداری دابوو و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، دیسان ئه‌و گروپه جیهادییه هێز وه‌رده‌گرێت.
