له ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شارستانی گیلانغه‌ربی كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “كه‌ژاڵ وه‌ته‌نپوور” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و چالاكوانه چەندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت حوكمی ناڕه‌وای زندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
