له ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیهاووڵاتیانی ناڕازی له كوردستان و ئێران، به ده‌یان شارومه‌ند له شاره جاوازه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی مه‌هاباد، سنه، سه‌قز، بۆكان، كامیاران و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه له كوردستان، ڕۆژانه هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرش ده‌كاته سه‌ر ماڵی ناڕازیان و ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان هوشداری جددییان داوه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران كرده‌وه‌یان هه‌بێت.
