ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، حەوت حیزب و ڕێکخراوی سیاسی لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە نامەیەکی سه‌ر ئاوه‌ڵه‌دا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامی‌یان بە “تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی” تۆمەتبار کرد.
لەم نامه‌كه‌دا کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە بە مەبەستی شاردنەوەی ڕادەی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی ئاسەواری تاوانەکانی، هەنگاوی بۆ داخستنی هێڵی ئینتەرنێت و ڕێگری لە پەیوەندیی خەڵک لەگەڵ جیهانی دەرەوە داناوه. له به‌رده‌وامی نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه لە ماوەی ئەو سەرکوتانەدا هەزاران کەس کوژراون کە كۆمه‌ڵێكی زۆریان ژن و لاوانی خوار تەمەن 18 ساڵان، هەروەها ڕایانگەیاندووە کە هەزاران خۆپیشاندە به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكار كوێر كراون، ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ژمارەیەکی زۆر برینداریش بەهۆی ترسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، ناتوانن بچنە ناوەندە پزیشکیەکان. له كۆتاییدا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە له ڕێگه‌ی ڕاوه‌ستاندنی مه‌كینه‌ی سه‌ركوتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕاوهستنادنی حكومه‌ت، ڕێز لە ئیرادەی خه‌ڵكی ئێران و خه‌ڵكانی ستەملێکراو بگرن.
