ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند وڵاتی دیكه له ئاسیا و ئۆروپا داخوازییان له هاووڵاتیانیان كردووه كه به خێرایی و له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه بۆیان كرا ئێران به جێ بهێڵن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتانی هند، له‌هستان، ئیتالیت، ئیسپانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ئێران و مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانیان، داوایان له شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه كردووه كه له زووترین كاتدا له ڕێگه‌یه‌كی ئه‌منه‌وه وڵاتی ئێران به جێ بهێڵن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ش ئه‌م داخوازییه‌یان له هاووڵاتیانیان كردبوو، به‌ڵام به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆریان به هۆی داخستنی هێڵی هاتوچۆی هه‌وایی، ناچار بوون له سنووره‌كانه‌وه ئێران به جێ بهێڵن.
