ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی گروپی حه‌وت به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوباش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران، ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ندین گه‌مارۆی نوێ به سه‌ر ڕژیمدا بسه‌پێنن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها ترساندنی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران، توندوتیژییه‌كی زۆری دژ به خۆپێشانده‌ران له شاره جۆراوجۆره‌كان به كار هێناوه و به تواوی مافی مرۆڤی پێشێل كردووه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كدا اماژه به‌وه كراوه كه به توندی سەرکۆنەی ئه‌و كرده‌وه دژه مرۆڤانه‌ی ڕژیم ده‌كه‌ن و له داهاتوودا به سه‌پاندنی چه‌ندین گه‌مارۆی نوێ به سه‌ر كۆماری ئیسلامی، وڵامێكی توندی پێ ئه‌ده‌نه‌وه.
