ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی “شیك ماكس” له شاری تۆكاتی توركیا و هه‌روه‌ها سه‌ندیكای كرێكاری “بریتهك سه‌ن“، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانیانی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران كرد.
كرێكاران له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ناڕازی و داخستنی هێڵی ئینتێرنێت، ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك و چینی كرێكار له ئێران نه‌بینن. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێتی كرێكارییه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
