به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری تارانن به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچار بوون بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمه‌كه‌ی بڕێكی زۆر باج به ڕژیم بده‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به ناوی “گوڵاڵه مه‌حمودی ئازه‌ر” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له شاری تاران، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كاتێك سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی حكومه‌تیان كردووه، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه بڕێكی زۆری پاره‌یان لێ وه‌رگیراوه تاكوو ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕاده‌ستیان بكه‌ن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێكی زۆری دیكه له هاووڵاتییان له ئێران و كوردستان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵ، ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه‌یان ئاشكرا كردووه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه گوشارێكی چه‌ند هێنده ده‌خاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان.
