ڕۆژی ڕابردوو، كارناسانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هوشداریان سه‌باره‌ت به به‌رفراوانتربوونی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران كرده‌وه و خوازیاری ده‌ستپێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له جه‌نایته‌كانی ڕژیم بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به كۆماری جه‌نایتكاری ئیسلامی، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی ناڕازی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ گیانیان به‌ختكردووه و هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش كه ژماره‌یه‌كی زۆریان منداڵن، له لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ڕۆژانی داهاتوودا مه‌ترسی ده‌ستپێكردنی له سێداره‌دانی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی قورسی زیندان به سه‌ر ناڕازیاندا هه‌یه.
