ڕۆژی ڕابردوو، به‌رپرسانی پله‌به‌رزی كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ئۆروپا، ئۆسترالیا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ناتۆ، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر ببێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “گۆنتێر فێهلینگێر” به‌رپرسی “كۆمیته‌ی ئۆتریشی به‌رفراوانكردنی ناتۆ“، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داخوازی له وڵاتانی ناتۆ و ئۆروپا كردووه كه دژ به كۆماری ئیسلامی شه‌ڕ ڕابگه‌ینن و ڕژیمی به ڕێكخراوه‌یه‌كی “تیرۆریستی” ناوبردووه. هه‌روه‌ها “ئانتۆنی ئالبانیزی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆسترالیا، “فرێدریش مێرتز” سورۆك وه‌زیرانی ئاڵمان، “پێنی وانگ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌رپرسانی پله‌به‌رزی وڵاتانی ئۆروپایی، خوازیاری دانانی “سپای پاسداران” له نێو گروپه تیرۆریستییه‌كان، گوشارێكی زۆرتری ئابووری و سیاسی بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌دانی نوێنه‌رانی ڕژیم له پارله‌مانی ئۆروپا بوون.
