به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، عه‌شیره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، له چه‌ندین ڕێپێواندا پشتیوانی خۆیان له مقاومه‌تی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له حه‌له‌ب ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، عه‌شیره‌كان به به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به حكومه‌تی كاتی سووریا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گروپانه‌ی كه هێشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب، نه‌ك ته‌نیا به گشتی مافی مرۆڤیان پێشێلكردووه، به‌ڵكوو به ده‌یان جه‌نایه‌تی جه‌نگی له ئه‌و ناوچه‌یه ڕووی داوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كاندا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه عه‌شیره عه‌ره‌به‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماده‌ن بۆ به‌رگری له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب و پشتیوانی خۆیان له مقاومه‌تی خه‌ڵك ده‌رئه‌بڕن.
