ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، به بوردمان كردنی گه‌ره‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب، به‌رده‌وامیان به هێرشه‌كانیان دا.
به پێی ڕاپۆرای گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له وڵامی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریادا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی چه‌كدارانی ڕژیم و سه‌ره‌ڕای له ناوبردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له كهسهرته سه‌ربازییه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداران كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، حكومه‌تی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه له لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، به‌ڵام ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی حكومه‌تی سووریایه دوور له ڕاستیه و هێشتا گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه له كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆئاوادایه.
