به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، ٤ هاووڵاتی له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیلام له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییانه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د موراد ته‌ریق، ئه‌حمه‌د خوسره‌وی، ئیحسان ئه‌حمه‌دی و حوسێن كه‌ره‌می“، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان” له شاری “دیهڵۆڕان” سه‌ر به پارێزگای ئیلام، ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هیچ وڵامێك به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه نه‌دراوه‌ته‌وه.
