ڕۆژی ڕابردوو، ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئۆسترالیا، ئاڵمان، ئا‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه، سهسهڕای پشتیوانی له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان، هوشدارییان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئاڵمان، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێویسته ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆ ببیسێت و هه‌روه‌ها له سه‌ر بنه‌مای مافه‌كان مرۆڤ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ناڕازی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، هه‌روه‌ها “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئاریكا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان، ئاسه‌وارێكی زۆر توند دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دوای خۆیدا دێنێت و پێویسته ڕژیمی ئیسلامی كۆتایی به كوشتنی ناڕازیان بێنێ. هاوكات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئوسترالیا، داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كات كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دژ به خۆپێشانده‌ران به كار نه‌هێنێت، كه له ئه‌گه‌ری به كارهێنانیان دژ به خه‌ڵكی ناڕازی، به‌رئه‌نجامێكی باش بۆ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به دوای خۆیدا ناهێنێت.
