ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، “هێرش زه‌ندی ناوگران” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، كه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرابوو، به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ڕه‌هه‌ندێكی نوێی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئێتڵاعات كرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش مانگێك ئه‌شكه‌نجه و ئازار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكوانه پاشان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕێكه‌وتی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه كرا.
