کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان له‌ شاره‌كانی كورستان

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان له‌ شاره‌كانی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و مه‌هاباد، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار،یه‌عقوب مه‌بزوله‌خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانیڕامین سه‌یاحیان و عه‌تا مورادیهاوكات له‌گه‌ڵ سێ هاووڵاتی دیكه‌ كه‌ هێشتا ناسناویان به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ ناوه‌كانیڕه‌فێق، حاته‌م و زانكۆ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.