به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “سه‌باح، سابر و ڕامین ساڵحی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و چوار چالاكوانه ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، پاش به‌شداریان له هه‌ڵمه‌تی “زاگرۆسانه”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری سنه كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
