ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی كانگه‌ی زێڕی زه‌رشورانی تیكاب له دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ئه‌م حه‌فته‌دا، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونههكهدا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چەندین جار كۆبوونه‌وه و ناڕهزایهتیدەربڕین، نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به كێشه‌كانی كرێكاران ناده‌ن، به‌ڵكوو گوشارێكی زۆری ئه‌منیان خستووه‌ته سه‌ر ناڕازیان. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌كه‌دا، خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
