به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، “عه‌زیزه مورادیان” هاووڵاتی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه، له هه‌شته‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامی به مانگرتنه‌كه‌ی دا.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵه، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی و خراپی دۆخی ته‌ندروستی، به ماوه‌ی ٨ ڕۆژه دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و بێبه‌ش كرانی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، مانی له خواردن گرتووه و هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه داخوازییه‌كانی وه‌دینه‌هاتوون. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و تاكوو ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه.
