کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ شاری كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ شاری كرماشان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، فه‌رهه‌نگی و كشوه‌ری، له‌ به‌رده‌م سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر ناڕازیان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكروانی به‌ندكراو بوون.