به پێی ڕاپۆرته‌كان، “نیما مه‌ندومی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر ١٩ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی پارێزگای ئه‌لبورزه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئیسرائیلی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
