ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ه ٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له شاری “شوش” سه‌ر به پارێزگای خوزستان، له حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كرێكارانی سته‌ملێكراوی ئه‌و واحده بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه كه پشتیوانی حكومه‌تیان هه‌یه، حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ نه‌دراوه و هه‌روه‌ها ناڕازیان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردنیان لێ كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانباران و گه‌نده‌ڵکاران و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و هه‌ڕه‌شەی هێزه ئه‌منیه‌كان نابێته هۆی كۆتایی هێنان به كۆبوونه‌وه‌كانیان.
