کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕامین ڕوسته‌می له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕامین ڕوسته‌می

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕامین ڕوسته‌میهاووڵاتی خه‌ڵكی شاریهه‌رسینسه‌ر به‌ ئاری كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ چوار مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌ نووسی دیار نییه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دژ به‌ كۆماری ئیسلامیخراوه‌ته‌وه‌ پاڵی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تا ئێستا له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه‌.