کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ له‌ قه‌ڵای میژوویی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ له‌ قه‌ڵای میژوویی حه‌سه‌ن ئاوای

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌یی شاری سنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره‌، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌یان له‌ قه‌ڵای میژوویی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتوون، به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ وتنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕی و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ژینگه‌ی كوردستان، ڕێزیان له‌ یادی ئه‌و قاره‌مانانه‌ گرت و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه هه‌ر تاكێك له‌ كوردستان له‌ ئاست ژینگه‌ و سرووشتدا به‌رپرسیاره‌  وپێویسته‌ هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی سرووشت و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ بدات كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ ژینگه‌ی گوردستان گه‌یشتووه‌.