به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێحسان ڕوسته‌می” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری هه‌رسینی كرماشان، پاش ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم” خراوه‌ته پاڵی، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت له ئارادایه.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ چوار چالاكی مه‌ده‌نی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌رجان ئه‌رده‌شیر زاده، حه‌سه‌ن توزهندهجانی، ڕامین ڕوسته‌می و نیما مه‌هدی زادگان“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران. شایانی باسه باوك و خۆشكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كه بۆ ماوه‌ی ١٣٠ ڕۆژه له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و باوكی پاشان به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كرا.
