به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌سوول یادیار” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٢ ڕۆژه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بێسه‌روشوێن كراوه، پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی ژووری كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی شاری بۆكان كراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه خه‌ڵكی گوندی “گوك ته‌په” سه‌ر به شاری بۆكان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
