ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، “چیاكۆ ڕه‌زایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیەوە تاكوو کاتی ئازاد كرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.
