ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی ” مه‌تین نه‌سیری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له مه‌راسمێكدا یادی ئه‌و قاره‌مانه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكه‌ی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانباران، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه. شایانی باسه “مه‌تین نه‌سیری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه، ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، كاتێك كه ده‌ورانی سه‌ربازی زۆره‌ملێ تێپه‌ڕ ده‌كرد، به‌هۆی سه‌رپێچی له فه‌رمانی كوشتنی ناڕازیان، به شێوازێكی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا.
