ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شاغڵ له كانگه‌ی زه‌رشورانی تیكاب، له ڕۆژی ١٣ی مانگرتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان كرده‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ژیان ده‌كه‌ن و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
