له ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵێك له ناوچه‌ی كهڵهوڕئاوای شاری بۆكان، چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕوودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و برینداربوونی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی شاری ورمێ كران، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به ناوه‌كانی “سادق حسێن پوور، به‌یان حسێن پوور، نگین حسێن پوور و نازیله حسێن پوور”، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گیان و ماڵی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها له خواره‌وه بوونی بەرههمی كۆمپانیاكان له ئێران، ساڵانه به سه‌دان هاووڵاتی به هۆی دزه كردنی گاز ژاراوی، بریندار یان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
