به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌زیزه مورادیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه، له ڕۆژی دووشه‌ممه یەکی به‌فرانباره‌وه مانی له خواردن گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ناوبراو به هۆی ناڕوونی ڕوه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خوارندن گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣٣ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
