ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، هه‌ڵمه‌تی “زاگرۆسانه” له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و دانیشتوانی گوندی نێ و ده‌وروبه‌ر، له‌و گونده به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بەشداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ساڵانی ڕابردوودا، به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە له ئاست ژینگه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها به هۆی بڕینه‌وه‌ی داری دارستانه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌وه كه زۆربه‌یان پشتیوانی حكومه‌تیان هه‌یه، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كان و ژینگه‌ی كوردستان له ناوچووه. له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ڵمه‌تی زاگروسانه له كوردستان، به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ژینگه و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه كه له ساڵانی ڕابردوودا به سرووشتی كوردستان گه‌یشتووه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
