کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان

2 1 5

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان پاش به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تیزاگرۆسانه‌له‌ گوندینێو كۆتایی هاتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویشێركۆ كانی سانانیپاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتەوە، به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندورستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.