ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌مجه‌د عێنایه‌تی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و قاره‌مانه، له مه‌راسمێكدا ناو و یادیان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بوو.
