ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی وزه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئێران به ته‌واوی هه‌نارده كردنی گازی بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ڕاگیرانی ناردنیگاز له‌لایەن ئێرانەوە، به‌شێكی زۆر له وزه‌خانه‌كانی كاره‌با له عێراق داخراون و هه‌روه‌ها زیاتر له ٤ هه‌زار و ٥٠٠ مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له عێراق كه‌م كراوه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی وزه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا له شاره گه‌وره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه دانیشتوانێكی زۆری هه‌یه، پچڕانی به‌رده‌وامی كاربا ڕوو بدات.
