ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاری سنه دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
