ڕۆژی دووشه‌ممه ١ به‌فرانبار، “عادڵ و ئاكۆ یوسفی نژاد” باوك و برای دادخوازی “چیاكۆ یوسفی نژاد” ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو له چیای ئاویه‌ر، پاش بانگهێشتیان بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه “چیاكۆ یوسفی نژاد” ژینگه‌پارێز و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، پاش چوار ڕۆژ برینداربوونی له هه‌ڵمه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری چیای ئاویه‌ر، له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر“ی شاری سنه گیانی به‌ختكرد.
